بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوپەیوەند بە ئامادەیی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا وتی: لەسەر بنەمای سەربڵندی، زانایی و بەرژەوەندی کە ڕێبەری ئێران بۆ هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دایانڕشتووە، دەوڵەتی ئێران هەر پێشنیارێک کە لە بەرژەوەندی ئێران بێت لێکی دەداتەوە. خاڵیک کە هەیە ئەوەیە کە گفتوگۆ پێویستی بە ڕێز و متمانە هەیە، ڕێز بابەتێک نییە کە بەس لە قسەدا دەرکەوێت و پێویستە لە کردەوەدا نیشان بدرێت؛ متمانەش هەروەها. بەداخەوە وڵاتانی ڕۆژاوایی و لە سەروویانەوە ئەمریکا بێ بەڵێنی خۆی نیشان داوە و ئێمە چەندین جار ئەوەمان بینیوە. بەڵنیاییەوە خەڵک لە بێ بەڵێنیەکانی ئەوان تێگەییشتوون و ئەوەی کە لە قازانجی خەڵک بێت ئێمە جێبەجێی دەکەین.
ناوبراو هاوپەیوەند بە چارەسەری گەمارۆکانیش زیادی کرد: ڕێبەری وتوویانە کە ئێمە پێشوازی لە ئەو بابەتە دەکەین و بەدوای چارەسەری کێشەکان و پێکدادانەکانین ، ئێمە هیچ کات پێشوازیمان لە کێشە و پێکدادان نەکردووە بەڵام بۆ بەرەنگار بوونەوەشیان ئامادەییمان هەیە.
Your Comment